یەکێک لە گرفتە
باوەکانی پێستی روخساری هەندێک کەس بوونی کونیلە و چاڵە لە ڕوخساردا، کە بەهۆی زیپکەوە
دروستبوون.
سەلما بەرقاوی
ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی پێست بە ماڵپەڕی سەیدەتی ڕاگەیاندووە، سێ هۆکار لە پشت
دروستبوونی کونیلە و چاڵەکانی روخسارەوەن ئەوانیش:
یەکەم: زیاد دەردانی ڕژێنە
چەورییەکان.
دووەم: گۆڕانکاریی
جەستەیی لە قۆناغی هەرزەکاریدا و گرفتی هۆڕمۆنەکان
سێیەم: هەڵکشانی تەمەن
ئەو پسپۆڕە لەبارەی
ئاوی گەرمەوە بۆ نەمانی کونیلەکانی روخسار ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوی گەرم
کونیلەکان دەکاتەوە و ئاوی سارد دایدەخات، هەر بۆیە ئاوی گەرم کونیلەکان بچوک
دەکاتەوە بەڵام بە تەواوەتی لەناوی نابات.
بەگوێرەی ئەو پسپۆڕە،
ئاوی گەرم و هەڵم کونیلەکان بچوک دەکاتەوە و حەوانەوە بە ماسولکەکانی ڕوخسار و
پێست دەبەخشێت بەڵام نابێتە هۆی نەمانی کونیلە و چاڵەکان بەتایبەت لە وەرزی
زستاندا، بەڵام ئەوەش بەو مانایە نایەت کە دەبێت بە ئاوی گەرم ڕوخسار بشۆرێت،
چونکە کونیلەکان دەکاتەوە و میکرۆب و بەکتریا دەچنە ناویەوە و هۆکار دەبێت بۆ
هەوکردن و دەرکەوتنی زیپکە، هەر بۆیە گرنگە لە دوای ئەوەی بە ئاوی گەرم ڕوخسار
شۆرد دواتر ئاوی سارد بدەیت لە روخسار.
ئ.ل