ریکاردۆ کەرەمی راگەیاندکار وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ جۆرجینا رەزقی
شاجوانی گەردووندا، کە بە سروشتی خۆی و بەبێ ماکیاژ دەرکەوتووە.
جۆرجینا کە ساڵانێك بەر لە ئێستا بە شاجوانی گەردوون هەڵبژێردراوە تاوەکو
ئێستا پارێزگاری لە جوانییەکەی کردووە.
هەروەها جۆرجینا رزق تاکە لوبنانی و خانمی عەرەبییە کە نازناوی شاجوانی
گەردوونی پێبەخشراوە.
جۆرجینا لە ٣ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ لەدایكبووە، لە ساڵی ١٩٧٠ بووە بە
شاجوانی لوبنان، دواتر لە ساڵی ١٩٧١ بەشداری شاجوانی گەردوونی کردووە و توانیویەتی
نازناوەکە بباتەوە.