زۆر کەس چ بەهۆی جۆری کاریانەوە بێت یان وا راهاتبن ڕۆژانە زیاتر لە جارێک
خۆیان بشۆن، کە ئەمەش زیانی تەندروستیی بە جەستەیان دەگەیەنێت و پێستیان وشک
دەکاتەوە.
ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە
کردووە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ڕۆژی دوو جار زیاتر خۆت بشۆیت، ئەوانیش:
یەکەم: قژت زیاتر چەور و بێهێز دەبێت و ڕەونەقی لەدەستدەدات.
دووەم: زیانی زیاتر بە پێست دەگەیەنێت و وشک و زبر و چرچی دەکات.
سێیەم: گرفتەکانی قژ زیاتر لە جاران زیاتر دەکات و کڕێش و مخۆرکەی دەبێت.
چوارەم: پێست زیاتر هەستیار دەبێت و توشی خوران و سوربوونەوە دەبێت.
پێنجەم: زیاتر دەچێتەوە یەک و ئاڵۆزتر و بژ دەبێت.
شەشەم: ترشەڵۆکی ئەو ماددانەی جەستە و قژی پێدەشۆیت کارگەریی نەرێنی لەسەر
وەچەخستنەوە دەبێت.
ئ.ل