ئەنزێلیکا بارانۆڤا ناوی ئەو کچە پەرستارە ڕوسییەیە کە ماوەی ٢٣ ساڵە قژی نەبڕیوە
و تەمەنی ٢٨ ساڵە باسی لەوەش کردووە کە هیچ پلانێکی نەبووە بۆ ئەوە.
هەواڵێکی ماڵپەڕی odditycentral باس لەچیرۆکی کچێک
دەکات کە تەمەنی ٢٨ ساڵە و ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵە قژی نەبڕیوە ئەم شتەش لەخۆیەوە بووە
و ساڵ لەدوای ساڵ ڕۆشتووە قژی نەبڕیوە و نیازی نەبووە بۆ کاتێکی دیاریکراو قژی نەبڕێت
یان هەر شتێکی دیکە.
هاوکات کچەکە ماوەی ٢٣ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام خزمەتی قژی دەکات و گرنگی زۆری
پێدەدات بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی دیاریکراو بکات بۆ ئەوەی ڕوخساری یاخود شێوەی بگۆڕێت
بەڵام بەردەوام شانازی بە قژییەوە کردووە و باسی لەوەکردووە کە هەفتانە دوو جار قژی
شتووە بە شامپۆی ئاسایی و پاشان بە شانەیەکی ئاسایی دایهێناوە بۆ ئەوەی جوانی بمێنێتەوە.