ڕووەکێک ڕۆڵی دەرزی بۆتۆکس دەگێڕێت بۆ نەمانی گرفتەکانی ڕوخسار

PM:10:45:08/10/2021

42248 جار خوێندراوەتەوە

خانمان بۆ نەمانی گرفتەکانی شلبوونەوەی پێست و ماندوێتی و چرچی روخسار کەرەستە و کرێمی جیاواز بەکاردەهێنن، بەڵام هەندێکیان سوودی تەواوەتی نییە، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانرێت سوود لە جێڵی ڕووەکی ئەلۆڤێرا ببینرێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لەو بارەیەوە ئاماژەی بە گرنگی بەکارهێنانی جێڵی ڕووەکی ئەلۆڤێرا کردووە کە هەمان کاریگەریی دەرزی بۆتۆکسی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە بە بەردەوامی بەکاربهێنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی سی و ئی و چرچی پێست ناهێڵێت و توندی بە ڕوخسار دەبەخشێت، هێڵەکانی ناوچەوان کەمدەکاتەوە تاکو وردە وردە نایهێڵێت.

هەربۆیە ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی هەستیاریت بە ئەلۆڤێرا نییە ئەوا جێڵەکەی ڕۆژانە بە بەردەوامی بدە لە ڕوخسارت و بۆ ماوەی پێنج خولەک بەشێوەی بازنەی مەساجی پێبکە، بەو جۆرە کۆلاجینی پێست بەرهەمدەهێنێت و ڕەونەق و نوێ و تازەیی بە پێستی ڕوخسار دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا کاردەکات بۆ نەمانی چرچییەکانی ڕوخسار.

ئ.ل