کەس نایەوێت منداڵەکەی
لە دەرەوە ئازار بدرێت یان منداڵەکەی ئازاری خۆی بدات، کاتێک منداڵان لەدەرەوەی ماڵەوەن،
دایک و باوک بەتەواوی ئاگاداری چالاکیەکانیان نین، بۆیە باشترە لەگەڵ تێبینی کردنی
هەر رەفتارێکی نائاسایی، لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بکرێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"برایت ساید"، باس لە چەند نیشانەیەک کراوە کە ئاماژە بەوە دەدەن منداڵەکەت
لەدەرەوەی ماڵ ئازار دەدرێت، ئەوانیش:
- لەکاتی تێكچوون
و ونبوونی شتەکانی وەک "مۆبایل و دەفتەر و قەڵەم و کاتژمێر"
- متمانە بەخۆنەبوونی
زیاد لە ئاسایی
- کەمخەوی و بینینی
خەوی ناخۆش
- دوورکەوتنەوە
لە کۆمەڵگا و هاوڕێ و کەسە نزیکەکان
- گۆڕانی هەڵسوکەوت
و زوو توڕەبوون
- داواکردنی پارە لەکاتی
نا ئاساییدا