هەریەک لە برایان کرانستن
و ئاڵ پاچینۆ و برێندان فرەیزەر و جێسیکا چاستەین، بەشداری لە فیلمێکی هەست بزوێن
و نهێنی ئامێز دەکەن بە ناوی Assassination.
چیرۆکی فیلمەکە لە تیرۆرکردنی جۆن کەنەدی، سەرۆکی پێشووی
ئەمریکاوە وەرگیراوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Deadline، باری لیڤینسۆنی دەرهێنەر واژۆی لەسەر دەرهێنانی
فیلمەکە کردووە و وا بڕیارە فیلمەکە لە روانگەی ڕۆژنامەنووس، دۆرۆسی کیلگالنەوە، پیلانگێڕی
و تیرۆرکردنی جۆن کەنەدی دەکۆڵێتەوە.
وا بڕیارە فیلمەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ دەست بە
وێنەگرتن بکات و هەریەک لە ئەکتەران، ئاڵ پاچینۆ، برایان کرانستن، برێندان فرەیزەر
و جێسیکا چاستەین رۆڵە سەرەکییەکان بەرجەستە دەکەن.
دۆرۆسی کیلگالن یەکەم ژنە پەیامنێری لێکۆڵەرەوەی تاوان
بوو لە ئەمریکا، ئەو تاکە ژن بوو کە تا ئێستا دۆسیەی تیرۆرکردنەکەی سەرۆکی
ئەمریکای روماڵ کردبێت، تاکە پەیامنێر کە لەگەڵ جاک ڕوبی قسەی کردووە، بەڵام دواتر
لە بارودۆخێکی زۆر گوماناویدا گیانی لەدەستدا و هەرگیزیش رێگە نەدرا لێکۆڵینەوەی لەسەر
بکرێت.