لەوانەیە رۆژانە چەندین جۆر میوە بخۆین، بەڵام تووشبووانی
شەکرە لە ترسی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا خۆیان لە خواردنی چەندین جۆری میوە بەدوور
دەگرن، ئایا خواردنی قۆخ بۆ تووشبووانی شەکرە گونجاوە؟..
قۆخ میوەیەکی کەم چەورییە و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین
سی، شەربەتی قۆخ ریشاڵی تێدایە کە زۆر گرنگە بۆ جوڵەی تەندروست و ریخۆڵە، هەروەها قۆخ
رێژەیەکی گرنگی ڤیتامین A و چەندین
مادەی خۆراکی دیکەی تێدایە کە هەموو ئەمانە وادەکەن نەبێت بە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی
شەکری خوێن.
چەندین توێژینەوە هەن کە ئاماژەیان بە گرنگی قۆخ کردووە
بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، هەروەها گرنگی شەربەتی قۆخ لە پاڵپشتیکردنی
تەندروستی کۆئەندامی هەرسدا.
زانراوە کە نەخۆشانی شەکرە پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە
رێژەی گلایسیمیکیان کەمە، واتە ئەو خۆراکانە بخۆن کە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری
خوێن، هەنجیر یەکێکە لەو خۆراکانە، واتە خواردنی بە رێژەیەکی مامناوەند کاریگەری نەرێنی
لەسەر تووشبووانی شەکرە نابێت.
H.Y