هەریەک لە نەژاد عەبدوڵا
و شاڵاو عوسمان کە دوو بەشداربووی بەرنامەی خۆشترین دەنگی NRT2 بوون، دوێتێک بەشێوەی
ڤیدیۆکلیپ بڵاو دەکەنەوە بەناوی "پەری خەیاڵ".
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ
میدیای ئێن ئاڕتی دوو، دوێتێکە ئاواز و میوزیکی لەلایەن هێدی عوتارەوە بۆ کراوە و
تێکستی نەژاد عەبدوڵایە، لەلایەن دیاکۆ خالقییەوە کاری میکس و ماسترینگ و
ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە.
هەریەک لە نەژاد عەبدوڵا
لە گروپی دیاری قەرەداغی و شاڵاو عوسمان لە گروپی رێبین جەمالەوە بەشداربووی بەرنامەی
خۆشترین دەنگی NRT2 بوون
توانیان تاکو قۆناغی سێیەمی بەرنامەکە ببڕن و گۆرانییەکانیان دەنگدانەوەیەکی باشی
هەبێت لە ناو خەڵکیدا.