پیاوێکی ئوستورالی کە زیاتر
لە سێ دەیەیە ڕایکردووە لە زیندان لەدوای ئەوەی بێ ماڵ بووە و کاری دەست نەکەوتووە.
ماڵپەری odditycentral لە هەواڵێکدا باس لەوەدەکات کە
پیاوێک بەناوی دارکۆ دێسیک لەشەوی یەکی ئابی ساڵی ١٩٩٢دا دەستگیرکراوە و سزای سێ
ساڵ و نیو زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی ماریوانای لە ماڵەکەیدا
چاندووە، بەڵام پاش ماوەیەکەی کەم لە دەستگیرکردنەکەی توانیویەتی لە زیندان هەڵبێت
بەهۆی بەکارهێنانی مشار و مقەستی بڕینەوە.
هاوکات ئەوەش باس
کردووە کە هێزەکانی پۆلیس نەیانتوانیوە شوێنەکەی دەستنیشان بکەن و دەستیگیری بکەن،
هەر بۆیە وەک لە یاسایا دەرچوویەک و هەڵهاتوییەک مایەوە بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ، هەر بۆیە
کاتێک بینراوەتەوە هەمووان توشی شۆکبوون، دواتر زانراوە کە هۆکاری گەڕانەوەکەی نەدۆزینەوەی
شوێنی ژیان و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکەی ژیانەوە بووە پاش قەدەغەکانی هاتوچۆی
گشتییەوە لەناوچەی نیو ساوز واڵس.