ڤیدیۆی پیاوێک بە پۆشاکی ژنانەوە بەنزین وەردەگرێت تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

PM:03:10:21/09/2021

6012 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لوبناندا گرتە ڤیدیۆی پیاوێک بڵاوکراوەتەوە کە پۆشاکی ژنانی پۆشیوە و لەسەر وەرگرتنی بەنزین وەستاوە، ئەویش دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە تایبەت کرابوو بە ژنان بۆ ئەوەی بەنزین وەربگرن.
لەوبارەیەوە روسیا تودەی نوسیوویەتی، پیاوێک بە پۆشاکی ژنانەوە بەنیازبووە بەنزین وەربگرێت، چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوونیان نەکردووەتەوە کە ئایا ئەو ڤیدیۆیە تەنیا بۆ "گاڵتە"کردن تۆمارکراوە یان ڕاستییەوە و ئەو پیاوە بە مەبەست ئەو  کارەی کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، لوبنان روبەرووی چەندین قەیران بووەتەوە بەتایبەت کەمبوونەوەی بەنزین لەو وڵاتەدا کە وایکردووە خەڵکی سەرەی بەنزین دابنێن، ڕیزی وەرگرتنی بەنزین لەبەردەم وێستگەکاندا دورودرێژە و زۆرکات شۆفێران بۆ ماوەی ڕۆژێک چاوەڕێ دەکەن تاکو بەنزین وەربگرن.
ئ.ل