ڤیدیۆ.. ئاھەنگێکی ھاوسەرگیریی دەگۆڕێت بۆ کارەسات و شوێنی بوک و زاوا دەسوتێت

PM:02:17:21/09/2021

6956 جار خوێندراوەتەوە

ئاھەنگی ھاوسەرگیریی بوک و زاوەیەکی مەکسیکی دەگۆرێت بۆ کارەسات، ئەویش دوای ئەوەی بەھۆی یاریی ئاگرینەوە دیکۆری شوێنی بوک و زاواکە گڕ دەگرێت، لە ئەنجامدا خۆشییەکەیان لێ تێکدەچێت.
لە ھەواڵێکی سکای نیوزی بەرتانیدا ھاتووە، بوک و زاواکە بە دڵخۆشییەوە لە ناوەڕاستی ئامادەبوواندا سەما دەکەن، لەوکاتەشدا دەستەی شوێنەکە یاریی ئاگرینیان لەسەر زەوییەکە جێگیر کردووە و پرژەکەی بە ھەوادا بڵاودەبێتەوە، لە ئەنجامدا دیکۆری ئەو شوێنەی ئاھەنگەکەی تێدا سازکراوە گڕدەگرێت.
ھەندێک لە ئامادەبووان لە شوێنەکە دوردەکەونەوە و بەشێکی تریان وێنەی دیمەنەکە دەگرن، بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، ئەو ئاھەنگە لە مەکسیک کراوە بەڵام زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئ.ل