بۆچی بۆنی دەم ناخۆش دەبێت؟

PM:01:54:21/09/2021

6016 جار خوێندراوەتەوە

بۆنی دەم یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی کە کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن بەهۆی ئەوەی تووشی بێزاری و شەرمەزارییان دەکات لە هەندێك لە بارودۆخەکاندا و بۆ خوودی کەسەکەش زۆر جار بێزارکەر دەبێت.

لەڕووی تەندروستییەوە هەمیشە دەوترێت کە گرنگە هۆکارەکان بزانرێت پێش چارەسەرکردن و ماڵپەڕی مێدیکاڵ نیوزتودەی باسی لەوەکردووە کە چەند هۆکارێک هەیە لەپشت بۆنی ناخۆشی دەمەوە کە ئەمانەن:

یەکەم: پرخەکردن وادەکات لەکاتی خەودا دەم بکرێتەوە و ناودەم وشكبێتەوە.

دووەم: هەوکردنی ددانەکان و پوك.

سێیەم: زیادبوونی ترشی گەدە و گەڕانەوەی بۆ سوورێنچك.

چوارەم: نەخۆشی شەکرە.

پێنجەم: هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەرس.

شەشەم: هەندێك جۆری دەرمان کە ناودەم وشكدەکاتەوە.

حەوتەم: هەوکردنی لەوزەتێنەکان.

هەشتەم: وشکبوونەوەی جەستە بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاوەوە.

نۆیەم: نەخۆشکەوتنی جگەر.

دەیەم: هەوکردنی سییەکان.