رەنگی چاو دەریدەخەن لە داھاتوودا تووشی چ نەخۆشییەک دەبیت

PM:01:19:21/09/2021

22620 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریانخستوو، رەنگی چاو ئەگەری ھەیە ئاماژەبێت بۆ نەخۆشییەکی دیاریکراو کە لە داھاتوودا کەسەکە تووشیدەبێت.
گۆڤاری فرۆیندیی ئەڵمانی ئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ڕەنگی چاویان شینە ھەستیارییەکی زۆریان بۆ تیشکی سەروبنەوشەی ھەیە، لە کاتێکدا کەسانی خاوەن ڕەنگی چاوی رەش و قاوەی تێر زیاتر چاویان بۆ تیشکی سەرو بنەوشەی پارێزراوە، ئەو کەسانەشی رەنگی چاویان کاڵە زیاتر لە کەسانی تر ڕوبەڕووی توشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو و شێرپەنجەی پێست دەبنەوە.
زانایان ڕوونیانکردووەتەوە، ئەو کەسانەی رەنگی چاویان ڕەش و قاوەیی تێرە زیاتر بەدەست نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن و کۆئەندامی ھەناسە و ھەرس دەبنەوە، ئەو کەسانەشی رەنگی چاویان سەوزە زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.
لە کۆتای توێژینەوەکەدا ھاتووە، ئەو کەسانەی ڕەنگی چاویان شینە لە داھاتوودا زیاتر توشی ئالودەبوون بە خواردنەوە کھولییەکان دەبنەوە.
ئ.ل