چۆنێتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە

PM:12:23:21/09/2021

2336 جار خوێندراوەتەوە

بۆرەک یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و بە قیمە یان بە پەنیر یاخود بە کەرەوز ئامادە دەکرێت، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە دەخەینە ڕوو:
پێداویستییەکانی:
ھەویری ئامادەکراو
نیو کیلۆ قیمە
سێ سەلک پیازی جنراو
دەسکێک کەرەوزی جنراو
خوێ بەپێی پێویست
بیبەری ڕەش
دەرمانی قیمە
زەیت
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لە تاوەیەکدا ڕۆنەکە بقرچێنە و پیاز و قیمە و خوێ و دەرمانی قیمە و بیبەرە ڕەشەکەی تێبکە و جوان تێکیان بدە تا سوردەبێتەوە، لەسەر ئاگر دایگرە و کەرەوزەکە تێکەڵی قیمەکەی بکە.
ھەویرەکە بکە بە چەند پارچەیەکی شێوە لاکێشەیی یان چوارگۆشەییەوە، بۆ ھەر پارچەیەک قیمە بخەرە ناویەوە و لولی بکەیان بەشێوەی سێگۆشە یاخود شێوەی کەلانەی لێبکە، بەپێی ئارەزووی کابانەکە.
لە تاوەیەکی قوڵدا زەیت بقرچێنە و بۆرەکە ئامادەکراوەکان بخەرە ناوی تا جوان سوردەبێتەوە، لەگەڵ سەوزە و دۆدا پێشکەشی بکە.
ئ.ل