وێنە.. لە دوای ئاھەنگەکەیان دایک و باوکی بووک و زاوا دەستگیرکران

AM:11:24:21/09/2021

25720 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی ئاهەنگی مارەبڕینیان، ھێزە ئەمنییەکانی جیزە  دایک و باوکی بوک و زاوایان دەستگیر کرد و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کران.
لە گوندی ئوم خەنان سەر بە شاری حەوامدیە کە ٣٠ کیلۆمەتر لە قاھیرەوە دوورە، زاوایەکی تەمەن ١٢ ساڵ و بوکێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی ھەردوولا ئاھەنگی مارەبڕینیان بەڕێوەچوو.
دوای ئاهەنگەکە وێنەی بوک و زاواکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوبووەوە، بەھۆیەوە زانیاریی گەیشتە دەست ھیزە ئەمنییەکان کە لە ئەنجامدا دایک و باوکی بوک و زاوا دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێن.
بەگوێرەی یاسایی ئەو وڵاتە کە پەرلەمان بڕیاری لەسەرداوە، ھاوسەرگیریکردنی کچان و کوڕانی منداڵ ڕێگە پێنەدراوە و دایک و باوکی ھەردوولا سزا دەدرێن، بە تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی وڵات ئەگەری ھەیە بە سێ ساڵ زیندانیکردن و ١٥٠ ھەزار جونەیی میسری سزا بدرێن.
ئ.ل