لەڕێگەی رەنگی قژتەوە کەسایەتیت بناسە

AM:10:52:21/09/2021

11572 جار خوێندراوەتەوە

دەکرێت لەڕێگەی رەنگی قژەوە تاڕاددەیەک کەسایەتی خانمان بزانرێت، چونکە ھەڵبژاردنی رەنگەکان دەکرێت پەیوەندیدار بێت بە شێواز و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی خانمەکانەوە.
ماڵپەڕی العربیە ئاماژەی بە کۆمەڵێک لە رەنگە دیارەکانی قژ کردووە کە لەڕێگەیانەوە دەکرێت بەشێک لە کەسایەتی خانمان بزانرێت، بەم جۆرە:
قژی رەساسی:
ئەو کەسانەی خاوەنی ئەم رەنگە قژەن زیرەکن و متمانەبەخۆبوونیان زۆرە.
قژی مۆر:
ئارەزووی نوێکاری و دەرکەوتن دەکەن و تاراددەیەک خۆپەرست و میزاجین.
قژی سوور:
زیاتر سۆزدارین و سەرنجڕاکێش و داھێنەرن.
قژی قاوەیی تۆخ:
کەسانێکی تاڕاددەیەک شەرمنن و ئارەزووی نوێکاری دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکجار داخراون.
قژی زەرد:
ئەو کچانەی قژیان بەم جۆرەیە بەردەوام خەونیان ھەیە و بۆ خەونەکانیان ھەوڵدەدەن، تاڕاددەیەکیش لوتبەرزن.
قژی رەش:
سەرنجڕاکێشن و تاڕاددەیەک کەسایەتییەکی نادیاریان ھەیە.
ئ.ل