پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:07:21/09/2021

26928 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
کاور ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەگەری ھەیە لەم ڕۆژانەدا کەسێک بناسیت و پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵدا دروست بکەیت، ئەو پێگەیەی ھەتە لە شوێنی کارکردنت ڕێگەت پێدەدات بڕیاری دروست بدەیت و خۆت ڕووگەی ژیانی پیشەییت دیاری بکەیت.
گا ٢٠/٤ - ٢٠/٥
تێگەیشتنی زیاترت لەگەڵ ھاوپیشەکانت کۆتایی بە گرژی نێوانتان دەھێنێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر سروشتی کارکردنتان دەبێت، لە ڕوی کۆمەڵایەتییەوە باش نیت و بەپێی پێویست پابەندی بنەما خێزانییەکان نابیت.
دووانە ٢١/٥ - ٢١/٦
ماوەیەکە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت دەدەیت ئەمەش کاریگەریی باشی لەسەر جەستە و دەروونت ھەیە و یارمەتیت دەدات زیاتر ھەست بە حەوانەوە بکەیت، جار جارە سەردانی ھاوڕێکانت بکە و کەشێکی خۆش بەسەر بەرە.
قرژاڵ ٢٢/٦ - ٢٢/٧
کێشەیەکی کارگێڕی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات، بەڵام بە ژیری و دانایی خۆت دەتوانیت کۆتایی پێبھێنیت و چارەسەری بکەیت، ھەست بە بێزاریی دەکەیت و بەردەوام لە ڕووی سۆزدارییەوە شکست دەھێنیت.
شێر ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەکاتی تووڕەبوون و ھەڵچووندا ھیچ شتێک مەڵێ و کەمێک دووربکەوەرەوە بۆ ئەوەی دڵی ھیچ کەسێک ئازار نەدەیت، ئەرکەکان پشتگوێ مەخە و لە کاتی خۆیاندا رایانپەڕێنە.
فەریک ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەگەر دووبارە ھەمان کێشە لە ژیانتدا ڕوویدایەوە باشتروایە ڕێنمایی لە کەسێکی پسپۆڕ وەربگریت بۆ ئەوەی چارەسەری تەواوەتی بۆ بدۆزیتەوە و کۆتایی پێ بھێنیت.
تەرازوو ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەگەر تووشی کێشە بوویت لەگەڵ ھاوپیشەکانت ئەوا دەبێت ھەوڵێکی زیاتر بدەیت بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵیاندا باش بکەیتەوە بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر پیشەکەت ھەبێت.
دووپشک ٢٣/ ١٠-٢١/١١
خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە تاقیت دەکاتەوە و دەیەوێت دڵنیابێت لە ڕاستی ھەستەکانت، بەتایبەت پاش ئەوەی ھەستی بەوە کردووە کە بە جددی بیر لە پەیوەندییەکەتان ناکەیتەوە.
کەوان ٢٢/١١ - ٢١/١٢
سوود لەم کەشە وەربگرە و دەست بکە بە وەرزشکردن بۆ ئەوەی چەند کیلۆیەک داببەزێنیت و لەشولارت ڕێک بکەیتەوە، خۆت خۆشبوێت و زیاتر لە ھەر شتێک گرنگی زیاتر بە خۆت بدە.
گیسک ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە و پەیوەندیی بە ژیانی پیشەییتەوە ھەیە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکەیت و خۆڕاگر بیت، پەیوەندییە سۆزداریەکەت باش نییە و ھەوڵی زیاتری بۆ بدە.
سەتڵ ٢٠/١ - ١٨/٢
کارێکی قورس لەبەردەمتدایە و ھەست بە ماندووێتی دەکەیت، پشتگیری خێزانەکەت و کەسە نزیکەکانت وادەکات وزەیەکی زیاترت ھەبێت بۆ بەردەوام بوون، دڵخۆشیت و ھەستە ئەرێنییەکان زیاترە.
نەھەنگ ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەم ماوەیە پلانی نوێ بۆ ژیانت دادەنێیت، کارەکانت پشتگوێ ناخەیت و دەست بە وەرزشکردن دەکەیت، بروات بە خۆت ھەیە و دەرفەتەکان بە قازانجی خۆت سوودیان لێوەردەگریت.
ئ.ل