خانمە ئەکتەری بەرەگەز تورک ھاندا ئارتشیل نازناوی جوانترین روخسار بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەرگرتووە، ئەمەش بەپێی گۆڤاری ئەمریکی "Glamour".
وەرگرتنی ئەم نازناوە لەلایەن ھاندا ئارتشێلەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و بۆچوونی جیاواز ھەبووە لەسەر ھەڵبژاردنەکە و ھەندێک کەس ئاماژەیان بەوەدا کە بەھۆی ئەو نەشتەرگەرییە جوانکارییانەی لەم ساڵانەدا ئەنجامی داوە بووەتە خاوەنی ئەو روخسارە.
ھاندا ئارتشیلی تەمەن ٢٨ ساڵ نھێنی جوانیەکەی نەشاردەوە و وتی "نھێنی جوانی روخسارم تەنھا رێجیمی تایبەت و گرنگیدانە بە پێستم، لەگەڵ رۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو بۆ پاراستنی پێستم و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە."
ھاندا ئاتشیل ئاماژەی بەوەشدا کە رۆژانە راھێنانی وەرزشی ئەنجامدەدا و زۆربەی چالاکیەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە.