جۆرێک لە هەنگ دەیان بەتریق دەکوژێت

PM:09:06:20/09/2021

2652 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەفریقای باشوور دەیان بەتریق لەناوچوون بەهۆی هێرشی جۆرێک لە هەنگەوە لە ناوچەی سیمۆنز تاون.  

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ٦٣ بەتریق بە مردویی لە باشوری ئەفریقا دۆزرانەوە کە لەسەر جەستەیان شوێنەواری پێوەدانی هەنگی پێوە بووە.

لۆرین هوارد کلایتۆن، وتەبێژی دەستەی پاراستنی ژینگە لە باشوری ئەفریا لەو بارەیەوە وتی "روداوێکی دڵتەزێن و نائاسایی بوو، بەتریقەکان بە بەتریقی ئەفریقی ناسرابوون و لە ناوچەیەکی پارێزراوی تایبەتتدا دەژیان لەبەرئەوەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەر بووە، لەسەر جەستەی هەر بەتریقێک زیاتر لە ٢٠ شوێنی پێوەدان هەبووە، لە ئێستادا بەدوای هۆکاری هێرشی هەنگەکاندا دەگەڕێین."