لەدوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو
زۆرێک لە مەڕاسیم و خەڵاتە جیهانییەکان ڕاگیران لەسەرانسەری جیهاندا بەهۆی ڕێکارەکانی
پارێزگاری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئیمیش یەکێک
بوو لەوانە و ئەمساڵ بۆ جارێکی دیکە و ٧٣ هەمین مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی
بەڕێوەچوو.
ماڵپەڕی nytimes باسی لەوەکردووە کە بۆ
ئەمساڵ ڤیستیڤاڵی ئێمی لە شاری نیۆرک میوانداری ژمارەیەکی سنورداری لە میوانەکان
کردووە و بەشێکی زۆریان ئەو کەسانە بوون کە پاڵێوراوبوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان کە
بەم جۆرە بووە:
خەڵاتی باشترین ئەکتەری
کۆمیدی بەخشرا بە جاسۆن سێدێکسیس لە زنجیرەی "Ted Lasso”
خەڵاتی باشترین خانمە
ئەکتەری کۆمیدی ژان سمارت لە زنجیرە درامای "Hacks”
باشترین زنجیرە "The Queen’s Gambit”
باشترین دراما "The Crown”
باشترین درامای کۆمیدی "Ted Lasso”
باشترین ئەکتەری دراما
جۆش کۆرنەر درامای"The Crown”
باشترین خانمە ئەکتەر
ئۆلیڤیا کۆڵمان "The
Crown”
باشترین دەرهێنان بۆ
زنجیرە بەخشرا بە سکۆت فرانک بۆ درامای"The Queen’s Gambit”
باشترین زنجیرەی کۆمیدی
لوسیا ئانێلۆ لە "Hacks”