توێژەران لە زانکۆی ریدینگی ئینگلتەرا گەشتونەتە
ئەو دەرئەنجامەی کە هەر کەسێک ڕۆژانە کوپێک شیر بخواتەوە ئەوە تەمەنی درێژ دەبێت.
هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز باس لەوەدەکات،
توێژەرانی زانکۆی ریدینگی ئینگلتەرا پێش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکە، شارەزایان زانیاریان
لەسەر دۆخی تەندروستی دوو ملیۆن کەس لە بەریتانیا و ئەمریکا کۆکردەوە لەکاتی
کارکردن لەسەر داتاکە، دۆزرایەوە کە شیر مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی ٪١٤ کەمدەکاتەوە و ئاستی
کۆلیسترۆڵیش دادەبەزێنێت.
یەکێک لە توێژەرانی بەشدار لەتوێژینەوەکە بەناوی
فیمال کارانی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هیچ بەڵگەیەک نییە کە خواردنەوەی شیر وەک هۆکارێکی توشبوون بە نەخۆشی
شەکرە دەستنیشان بکات و ئەوەی وتراوە لەوبارەیەوە هیچ سەرچاوەیەکی زانستی و سەلمێنەری
نییە.
هاوکات ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکردووە
زانایان گەشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە کوپێک شیر دەخۆنەوە جەستەیەکی
بەهێزتریان هەیە و کەمتر توشی گرێ شێرپەنجەییەکان دەبن.