زۆربەی خانمان ئارەزووی ھەبوونی ئینجانە و گوڵ دەکەن لە ناو ماڵەکانیاندا، واتە تەنیا حەوشە و دەرەوەی ماڵەکەیان نەبێت بەڵکو لەناو ژوورەکانیشدا ئینجانە و گوڵ دابنێن کە دیمەنێکی جوان بە ماڵەکە دەبەخشێت و ئۆکسجین دابین دەکات.
ماڵپەڕی وەتەنی فەلەستینی ئاماژەی بە چۆنێتی ڕێکخستنی ئینجانەی ناو ماڵ کردووە لە سێ شوێنی جیاوازی ژوورەکاندا، ئەوانیش:
یەکەم: لە ڕاڕەو و نزیک دەرگا و شوێنی مەدخەل کە لەو نێوەندەدا ماوەیەکی باش ھەیە تاکو دیکۆر بۆ گوڵەکان دابنێیت و لەو شوێنەدا ڕێکیان بخەیت.
دووەم: لە قەراغ یان دیواری نزیک پەنجەرەدا، بەتایبەت بۆ ئەو جۆرە گوآنەی دەبێت کەمێک تیشکی خۆریان بەربکەوێت، لە شێوەی ڕەفە شوێنیان بۆ دروست بکە و دایانبنێ.
سێیەم: لە سوچ و دیواری ژووری پێشوازی "میوان" دا، دەتوانیت راگریان بۆ دابنێیت یاخود لەسەر زەوییەکە ڕێکیان بخەیت.
ئ.ل