لەم کاتەدا قاوە مەخۆنەوە.. پزیشکێکی روسی رونکردنەوە دەدات

PM:03:54:20/09/2021

5512 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراکی روسی بەناوی ئێرینا لینزۆن باسی لەوەکردووە کە خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵەوە کەسەکە توشی کێشە دەکات بەڵام لەگەڵ خواردن و پاش نانخواردن هیچ کێشەیەکی نییە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی لەهەواڵێکدا باس لەوەدەکات کە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی دەردانی ترشی هایدرۆکلۆریک و خوارنەوەی قاوە لەپێش نانی بەیانی و بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دەردانی ئەنزیمی هەرس بۆ ناو گەدە کە هیچ خۆراکێکی تێدا نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ترشەڵۆکی گەدە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەیان هەیە لە سیستەمی هەرسیاندا و هەوکردنی گەدەیان هەیە.

هاوکات پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە خواردنەوەی قاوە لە عەسراندا هیچ کاتێک نابێتە جێگرەوە بۆ ژەمی ئێوارە چونکە ماددەی خۆراکی پێویستی تێدا نییە، بەڵام دەکرێت وەک ژەمێکی سووک بناسرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی کەم خەوییان هەیە باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە لە کاتەکانی نێوان بەیانیان و نیوەڕواندایە و پێویستە بەهیچ جۆرێک لە شەواندا نەیخۆن چونکە کرداری زیندەپاڵی جەستە و تەندروستیی خەو تێکدەدات، بە جۆرێک تێکدانی هەستی حەوانەوەی شەوی پێشوو لەگەڵ گرفتی هەرسکردن دروست دەکات.

ل.ل