هەڵئاوسانی گەدە و سک یەکێکە لە دیارترین گرفتە
تەندروستییەکانی بەشێک لە خەڵکی، زۆرکات بەهۆی گرفتی جەستەیی و دەروونییەوە ڕوودەدات
و ئازارێکی زۆری دەبێت بۆ کەسەکە،
بەڵام لەڕێگەی خواردنەوەی چەند گیراوەیەکەی وەک چای نەعنا و چەند گیراوەیەکی دیکە دەتوانیت
خۆتی لێ ڕزگار بکەیت.
ماڵپەڕی healthlineلە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەکۆمەڵێک خواردنەوەی سروشتی کردووە، یارمەتیدەرە
لە نەمانی هەڵئاوسانی سک و گەدە و گرژییەکانی ڕیخۆڵە لەگەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس
باشدەکات.
بەپێی ماڵپەرەکە هەندێک کات هەڵئاوسانی گەدە بەهۆی
گرفتی تەندروستییەوە دروست دەبێت کە پێویستە چارەسەری پزیشکی بۆ وەربگیرێت، بەڵام
لە بارودۆخی ئاساییدا چارەسەرەکان ئاساییە و دەتوانرێت بە ڕێککردنەوەی سیستمی خۆراکی
و خووەکانی ڕۆژانە چارەسەری ئەو گرفتە تەندروستییە بکرێت، وەک بەدوربوون لە خواردنەوە
گازییەکان و کهول وچەند جۆرێکی تری خۆراک.
ئەو خواردنەوانەی هەڵئاوسانی سک و گەدە ناهێڵن:
چای نەعنا
ئاوی گوێزی هندی
ئاو
ئاو لەگەڵ لیمۆ
چای زەنجەفیل بە تامی حێل
شەربەتی فرێش
زەنجەفیل