وێنە و ڤیدیۆ.. بێژەر و گۆرانیبێژێکی ' طيور الجنة' ئێستا چی لێهاتووە؟

PM:01:47:20/09/2021

46072 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە بێژەر و گۆرانیبێژە دیارەکانی کەناڵی " طيور الجنة" بەناوی لین سەعیدی ڤیدیۆی ئێستای بڵاوکراوەتەوە، کە بووەتە کچێکی ھەرزەکار و لەچاو اتی منداڵیز ۆر گۆڕاوە.
مالپەڕی عەینی ئیماراتی ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیدیۆیەکی لین بڵاوبووەتەوە کە وادیارە بۆئاھەنگێکی تایبەت بەو جۆرە خۆی گۆڕیوە و لە تەنیشتییەوە باوکی دەردەکەوێت  عومەر سەعیدی، عەزییەکی ئاھەنگی پۆشیوە، ھەوادارەکانی بە بینینی توشی سەرسوڕمان بوون، چونکە پێیان وایە کە لین زۆر گەورە بووە.
ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە و زۆربەی بینەرەکانی بەراوردی دەکەن بە وێنە کۆنەکانی کاتی منداڵی و ڕایدەگەیەنن، لین گەورەتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت، بە جۆرێک وەک ئەوە بێت ژنی یان دەستگیرانی عومەر سەعیدی بێت نەک کچی بێت.
لین وەک بێژەر کەناڵی " طيور الجنة" کاری کردووە و لەسەر شاشەی ئە وکەناڵە دەرکەوتووە، لەھەمان کاتدا لەگەڵ باوکیدا گۆرانییان پێکەوە وتووە و لە کەناڵەکە بەردەوام پەخشدەکرا.
ئ.ل
لين الصعيدي حديث الجمهور بعد إطلالتها الأخيرة بالفستان