چۆن وا لە منداڵەکەت دەکەیت خۆراکی تەندروست بخوات؟

PM:05:23:15/09/2021

2884 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری دایک و باوکان نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان خواردنی تەندروست ناخۆن و نازانن چۆن رایانبهێنن لەسەر خواردنە کەم شەکر و بێ چەورییەکان.

ماڵپەڕی برایت ساید ئاماژەی بە شەش رێگای زۆر ئاسان کردووە کە دەتوانیت وا لە منداڵەكەت بکەیت بەبێ کێشە سەوزە و میوەکان بخوات و گەشەیەکی تەندروستی هەبێت:

یەکەم: لە کاتی کڕینی سەوزە و میوە و پێداویستی ماڵ منداڵەکەت لەگەڵ خۆت ببە، رێگەی بدە هەندێک لە ژەمەکان ئەو هەڵیبژێرێت.

دووەم: بەشێوەیەکی گشتی منداڵان گرنگی بە ڕەنگەکان دەدەن هەر بۆیە پێویستە بزانیت کام خۆراک و میوانەی دەخەیتە بەردەم و جیاوازی ڕەنگەکان بوونی هەبێت لەسەر سفرە و خوانەکە.

سێیەم: خواردنێکی چەور یان شیرین لەگەڵ خواردنە تەندروستەکاندا دابنێ، تا تامی جیاواز لە ژەمەکاندا هەبێت لە تامە دووبارەکان بێزار نەبێت.

چوارەم: یاری بە خواردنەکان بکە و بە شێوازێکی هەمەجۆر لەسەر سفرە دایانبنێ.

پێنجەم: خواردن مەکە بە دەمیانەوە و هیچ مەکەرە سەر قاپەکەیان، رێگەیان پێ بدە خۆیان خواردن بخەنە سەر قاپەکەیان و خۆیان بیخۆن.

شەشەم: لە کاتی خواردن ئامادەکردندا بەشدارییان پێبکە، ئەمە فێریان دەکات حەز بکەن ئەو شتە تاقیبکەنەوە کە ئامادەیان کردووە.