پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:11:54:03/06/2023

43128 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لە پەیوەندی هاوسەریتدا، دەتوانیت ئەمڕۆ بەهۆی لێهاتوویەکانتەوە تواناکانت لەسەر کار نیشان بدەیت تا ئەوەی چەندێکە هەوڵی بۆ دەدەیت بەدەستی بهێنیت، دەکرێت گۆڕانکارییەکی ئەرێنی گەورە لە ژیانتدا ڕووبدات، ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو سەبارەت بە کار، ئەوا ئەمڕۆ ئەم کێشەیە کۆتایی دێت و دەتوانن گرنگییەکی دروست بە کارەکانتان بدەن
.

گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر سەرقاڵکەر دەبێت بۆت، بەرپرسیارێتی ژیانی کەسی بێت یان پیشەیی ڕەنگە زیاد بکات، لە دۆخێکی وادا پێشوەختە پلان بۆ هەموو ڕۆژەکەت دابنێ، بەمەش لە ترس و دڵەڕاوکێ ڕزگارت دەبێت، ئەمڕۆ ڕەنگە ناچار بیت کاری زیادە بکەیت بەهۆی ئەوەی هاوکارەکەت لە ئۆفیس بۆ مۆڵەت دەڕوات
.

دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆ خوێندکاران، ئەگەر بەم دواییە هەر تاقیکردنەوەیەکت ئەنجامداوە، ئەوا دەتوانیت سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، لە لایەکی دیکەوە ئەگەر خوێندنەکەت تەواو کردوە و بەدوای کارێکی باشدا دەگەڕێیت، ئەمڕۆ ڕەنگە ئۆفەرێک لە کۆمپانیایەکی گەورەوە دەستت بکەوێت
.

قرژاڵ 22/6 - 22/7
پێویستە زۆرتر کار بکەیت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، ئەمڕۆ کەش وهەوای ماڵەکەت کەمێک ناخۆش دەبێت، ئەگەری مشتومڕ لە ماڵەوە هەیە سەبارەت بە پارە، لە دۆخێکی وادا دەبێت زۆر بە زیرەکانە هەوڵی چارەسەرکردنی بابەتەکە بدەیت
.

شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر سوودبەخش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە بازرگانی دەکەن، ئەمڕۆ دەتوانیت مامەڵەیەکی گەورە بکەیت، دەکرێت زیادبوونی داهاتی کەسانی دامەزراو هەبێت، ئەمڕۆ باری دەروونی هاوسەرەکەت باش نابێت، بۆیە خۆت لە مشتومڕی قورس بپارێزە
.

فەریك 23/8 - 22/9
هەندێک رووداو لە ژیانی هاوسەریتدا دروست دەبێت، لەوانەیە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت جیاوازیت بیروڕات هەبێت، کەم متمانە لە نێوانتاندا دروست دەبێت، ئەمڕۆ دەبێت زۆر وریا بیت لە ڕووی داراییەوە، لەوانەیە پارەکەت گیر بخوات یان ئەگەری دزینی هەیە، ئامۆژگاریت دەکرێت کە خۆت لە توڕەیی و خۆبەزلزانین لە ئۆفیسدا بەدوور بگرێت
.

تەرازوو 23/9 - 22/10 لە ڕووی دەروونییەوە هەست بە باشییەکی زۆر دەکەیت، هەروەها دەرفەتێک بۆ بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئازیزانت بۆت دەست دەدات، باسی کار بکەین، ئەمڕۆ بڕیارە ڕۆژێکی زۆر بەختەوەر بێت بۆ ئەو کەسانەی کارێکی قورس دەکەن دەتوانیت پێشکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەگەر ماوەیەکە نەت توانیوە وەک پێویست سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باشتر دەبێت بۆت، بە لەبیرکردنی هەموو نیگەرانییەکانت دەتوانیت سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، پشتگیری تەواوی کەسە پلە باڵاکانت لە ئۆفیسەکەدا بەدەست دەهێنیت
.

كەوان 22/11 - 21/12 پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باشتر دەبێت، بەڵام ئامۆژگاریت دەکرێیت کە بە تەواوی ئاگاداری قسەکردن و ڕەفتارەکانت بیت، بە خۆشەویستی و ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە، ئەگەری تێکچوونی باری دارایی هەیە، ئاماژەکانی زیانی دارایی هەیە، ئاگاداری خەرجییەکانت بە.

گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆ پیشەگەرەکان. هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە کارەوە چارەسەر دەبێت و دەتوانیت بە باشی سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت لە دۆخی ئاساییدا دەبێت
.
سەتڵ 20/1 - 18/2
رەنگە تووشی چەند کێشەیەکی تایبەتی ببیتەوە ئەمڕۆ، تووڕەیی هاوسەرەکەت لەبەر ساردیی نێوانتانە، بۆیە تێگەیشتنی قووڵت هەبێت بۆ کێشەکانی نێوانتان
.

نەهەنگ 19/2 - 20/3
پێویستە سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت لەبری ئەوەی بە ڕەخنەکان بترسێنیت
. ئەم کاتە بۆ تۆ زۆر بەنرخە، بۆیە هەوڵبدە بە باشی سوودی لێ وەربگریت.لەلایەن کەسانی پلە باڵاکانتەوە لە ئۆفیسەکەدا چەند بەرپرسیارێتییەکی گەورەت پێ دەسپێردرێت.