هۆشدارییەك بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

PM:10:36:26/03/2023

25996 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی سعودی هۆشداری داوە بە نەخۆشانی شەکرە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا نەکەن لە مانگی رەمەزاندا.
وەزارەتەکە لە هەژماری تویتەردا نوسیویەتی، "ئەگەر تووشبووبیت بە نەخۆشی شەکرە، ئەوا زیادەڕۆیی لە خواردنی خورمادا مەکە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێنتدا".
هەروەها رێنمایی داوە بەوەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو خورمایەی کە دەتوانن رۆژانە بیخۆن لە مانگی رەمەزاندا.