وێنە.. پیاوێک وەک خاوەنی درێژترین ریش لە جیهاندا ناوی تۆمارکرا

PM:07:25:26/03/2023

1108 جار خوێندراوەتەوە

ساروان سینگی هیندی بەهۆی درێژیی ریشییەوە زیاتر لە دوو مەتر دەبێت، ناوی لە کتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرا.

ساروان لە تەمەنی پەنجاکاندایە و لە هەرزەکارییەوە ریشی نەتاشیوە تەنانەت کورتیشی نەکردووەتەوە، لە ئێستادا درێژیی ریشی دوو مەتر و ٤٩٥ سانتیمەترە.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرانی گینس، ساروان لە شاری ساری کەنەدیە دەژی و ریشی لە کاتی تەڕیدا پێوانەکراوە بۆ ئەوەی بەهۆی لوولییەوە درێژییەکەی کەمنەبێتەوە و پێوانەکەی نەگۆڕێت.

پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٠دا کەسێکی تر هەمان نازناوی هەڵگرتووە کە درێژیی ریشی دوو مەتر و ٣٦٢ سانتیمەتر بووە.

ئەو پیاوە بۆ ئەوەی ریشی زیاتر درێژ بێت وپارێزگاریی لێبکات، رۆژانە رۆتینی خۆی جێبەجێ دەکات، بە ئاو و شامپۆ و نەرمکەرەوە دەیشوات، دواتر وشکی دەکاتەوە و زەیت و جێڵی لێدەدات و رێکی دەخات، هەروەک وتوویەتی "ریشم خۆشدەوێت و گرنگی پێدەدەم، هیوادارم زیاتر درێژ بێتەوە".
منوعات - تعرف على صاحب أطول لحية في العالم (صور)
الهندي ساروان سينغ صاحب اطول لحية في العالم يدخل غينيس | عين نيوز
طولها حوالي مترين ونصف.. هندي لم يحلق لحيته منذ بلوغه (صور) - شفق نيوز

ئ.ل