وێنە.. روخساری هونەرمەندێک دوای نەشتەرگەریی جوانکاریی کاردانەوەی لێکەوتەوە

PM:04:14:26/03/2023

10472 جار خوێندراوەتەوە

زارا بلوشی هونەرمەندی عەمانی دوای بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی چەندین نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ روخساریی کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی میسراوی، نوێترین وێنەی زارا دوای نەشتەرگەریی جوانکاریی بووەتە جێگەی شۆکی هەوادارەکانی، بەهۆی ئەوەی روخساری بە جۆرێک گۆراوە کە هەندێک لەسەر وێنەکان نوسیوویانە "کارەساتێکی بەهێزە"، روخساری بە تەواوی شێواوە و جوانییەکەی جارانی نەماوە.

یەکێکی تر لەسەر وێنە نوێیەکانی سارا نوسیوویەتی "لەم دواییانەدا نەشتەرگەریی جوانکاریی لەلایەن هونەرمەندانەوە بووەتە پێداویستییەکی سەرەکی، ئەمەش بە شێوەیەکی گشتیی کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە و بەتایبەت خانمان دەبێت، کە زۆرینە هەوڵ دەدەن لە رێگەی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە شێوەی خۆیان بگۆڕن، بەڵام هەندێکیان ئەنجامەکەی بە کارەسات کۆتایی دێت".

یەکێکی تر نوسیوویەتی "ئالودەبوون بە نەشتەرگەریی جوانکارییەوە ئەنجامەکەی خراپ دەبێت وەک زارا"، تەنانەت هەوادارێکی زارا رایگەیاندووە، ئە وهونەرمەندە هیچ جوانکارییەکی پێوە دیار نییە ئەوەی ئەو دەیبینێت جوان نییە و بەڵکو شێوەی ناشرین کردووە.

زارا بلوشی لە ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە، ئەکتەرێکی عەمانییە و لە وڵاتی سعودیە نیشتەجێیە، بەهۆی کارەکانییەوە بە کەسایەتییەکی بەهێزی ناو سعودیە ناسراوە.
وجه الفنانة العمانية زارا البلوشي بعد عملية التجميل يصدم الجمهور! (شاهد)

ئ.ل