ڤیدیۆ.. ١٠٠ کیلۆی لە کێشی دابەزاند تاوەکو ببێتە کارمەندی پێشوازی لە فڕۆکەدا

PM:02:22:26/03/2023

2812 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئوسترالی بووەتە جێی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندی پێشوازی لە فڕۆکەدا زیاتر لە ١٠٠ کیلۆگرامی دابەزاندووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، نەدین خەڵکی وڵای ئوسترالیایە لە رێگەی نەشتەرگەریی بچووکردنەوەی گەدەوە لە ماوەی ساڵێک و نیودا نزیکی ١٠٠ کیلۆگرامی دابەزاندووە.

ئەو ژنە خاوەی منداڵێکە و خولیایەکی زۆری هەبووە بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندی پێشوازی فڕۆکە، بەڵام هەمیشە کێشە زۆرەکەی بووتە بەربەست بۆی.

گەشتەکەی ئەم ژنەش جێی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی راکێشاوە بەوەی کە توانیویەتی بەسەر ناسەقامگیری تەندروستیدا سەربکەوێت و بگات بە ئامانجەکەی.

ئەو ژنە تەمەن ٢٨ ساڵە ئاشکرایکردووە، کە قورسترین بەشی گەشتەکەی لە کەمکردنەوەی کێشیدا، ئەوە بووە کە فێر ببێت جێژلەخواردنەکان وەربگرێت کە حەزی لێیان بووە بەبێ ئەوەی هەست بە تاوان بکات دوای ئەو چەند ساڵەی کە بەهۆی زۆری کێشییەوە هەستی پێ کردووە.

نەدین دەڵێت،" هەرکاتێک چێژم لە خواردنە دڵخوازەکەم وەردەگرت هەستێکی نەرێنی یان شکست باڵی بەسەرمدا دەکێشا، هەمیشە وامدەزانی خۆراک خواردن نیشانەی لاوازییە."

لە پۆستێکیشدا لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکردووە،"هەست دەکەم ئەمە شتیکە دەبێت هەموو ژیانم کاری لەسەر بکەم بەڵام ئاساییە ئەنجامدانی ئەو کارە."

ر.ئ

@nadinephyllisfittt Remember why you started 💗#weightloss #weightlosssurgery #vsg #bariatricsurgery #bariatricqueen #bariatriccommunity #gastricbypass #gastricsleeve #weightlossgoals #weightlosscheck #weightlossmotivation #weightlosstransformation #weightlosstiktok #weightlossbeforeandafter #looseskin ♬ Unholy - Sam Smith & Kim Petras