بەرزی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە دەبێت لە ژێر چاودێری
پزیشکدا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هەروەها لە
مانگی رەمەزانیشدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری هەن کە دەبێت بگیرێنەبەر.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی"Everydayhealth"، کۆمەڵێک ئامۆژگاریی سیستمی
خۆراکی ئاشکراکردووە بۆ ئەوانەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە، بەم جۆرە:
هەموو ماددە خۆراکییە بەسوودەکان بخۆ:
واتە دەتوانیت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە چەندین مادەی خۆراکی بەسوود و گرنگیان
تێدایە بۆ جەستە لەوانە میوە و سەوزە و ماسی و چەرەسات، بەو پێیەی ئەم خۆراکانە بەشدارییەکی
زۆریان هەیە بۆ باشترکردنی کۆلیسترۆڵی خوێن.
خواردنی شۆفان:
شۆفان خۆراکێکی تەندروستە کە چەندین مادەی خۆراکی گرنگ و سوودبەخش بە جەستە
دەبەخشێت، هەروەها کاردەکات بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆلیسترۆڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری
زیادبوونی رێژەکەی، چونکە ڕرێژەیەکی بەرزی ریشاڵی تێدایە هەروەها بەشدارە لە کەمکردنەوەی
کێشی زیادە.
دوور بکەوەرەوە لە خواردنی شەکر و چەوری:
ئەم خۆراکانە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لە زیادکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە
خوێندا، و دڵ دەخەنە مەترسییەوە.
ر.ئ