بۆچی گرنگە رۆژووەوانان هەموو رۆژێك نیسك بخۆن؟

AM:08:35:26/03/2023

6832 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی رۆژووەوانەکان لە دوای رۆژووشکاندن قاپێك نیسك دەخۆنەوە، کە ئەمە جگە لەوەی بووە بە نەریتێك، چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لبنان ٢٤"دا ئاماژە بە گرنگترین سوود و کاریگەرییەکانی خواردنی نیسك کردووە لە رەمەزاندا کە بریتین لەمانە:

یەکەم: هەستی تێری زیاتر و خێراتر دەکات.

دووەم: دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکیی گرنگ و بەسوود.

سێیەم: کالۆری کەمە و نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.

چوارەم: وزە و چالاکیی بە جەستە دەدات.

پێنجەم: بڕێکی زۆر ئاسن بە جەستە دەبەخشێت.