بۆچی نابێت دوای پارشێو یەکسەر بخەویت؟

PM:11:59:25/03/2023

1056 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە رۆژووەوان لە دوای خواردنی نانی پارشێو راستەوخۆ دەخەون، لە کاتێکدا دەبێت نزیکەی زیاتر لە نیو کاتژمێر بەخەبەر بن، بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی لە پارشێودا خواردوویانە زیانی تەندروستیی بۆ جەستە نەبێت.

ماڵپەڕی سەیدەتی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، پارشێو یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی مانگی رەمەزان و لە کاتێکی درەنگی شەودا دەخورێت، بەڵام خەوتنی ڕاستەوخۆ لەدوای خواردنی پارشێو زیانی تەندروستیی دەبێت.

بەگوێرەی پسپۆرانی تەندروستیی راسەتوخۆ خەوتن لە دوای پارشێوکردن هۆکاردەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن و دڵ و گورچیلەکان، ئەگەر سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن زیاد دەکات.