سووتانیی بەشی سەرەوەی پێست کە قوڵ نەبێت یەکێکە لە گرفتە باوەکان بەتایبەت
لە مانگی رەمەزاندا چونکە زۆرینەی خانمان رۆژانە چێشت لێ دەنێن و بەهۆیەوە زیاتر
رووبەڕووی سووتان دەبنەوە.
بۆ چارەسەری سوتانی بەشی سەرەوەی پێست ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە
بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند رێنماییەك کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوتاوییدا کە بریتین
لەمانە:
- بە ئاوی سارد ساردی بکەرەوە و فێنکی بکەرەوە.
- هەویری ددان مەدە لە شوێنی سوتاوییەکە.
- ڤاسلینی پاك بدە لە شوێنی سوتاوییەکە.
- دووربکەوەرەوە لە تیشکی خۆر.
- دژەخۆر بەکاربهێنە کاتێك دەچیتە دەرەوە.