ڤیدیۆ.. ژنێکی دەرۆزەکەر بەهۆی هەڵخەڵەتاندنی خەڵکەوە دەستگیرکرا

PM:08:13:25/03/2023

7104 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتی میسر ژنە دەرۆزەکەرێک بەهۆی ئەوەی خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە و خۆی وەک هەژارێک دەرخستووە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا.

ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری باسی لەوەکردووە، هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە ژنێکی دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی زیانی بە هاونیشتمانیان گەیاندووە و خۆی وەک کەسێکی هەژار دەرخستووە و بە دەنگی بەرز هاواری کردووە یارمەتیی بدەن، بە خەڵکی راگەیاندووە ژیانی لە دۆخێکی قورسدایە و پێویستی بە پارەیە.

لە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، ئەو ژنە لە ناوچەی شەرقییە دەرۆزەی کردووە و زیاتر لە شەش ملیۆن جونەیی کۆکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا زیاتر لە ٣٥ تۆمەتی ساختەکاریی بەسەردا ساغ بووەتەوە.

ئ.ل