پیاوێکی بەریتانی دوای ئەوەی دڵی لە لێدان دەکەوێت و پزیشکەکان هەواڵی
مردنی رادەگەیەنن، دووبارە بەئاگادێتەوە و باس لە جیهانەکەی تر دەکات.
بەگوێرەی رۆژنامەی میترۆی بەریتانی، کەیڤن هیلی تەمەن ٥٥ ساڵ لە شوێنی
کارەکەی لە پڕ بێهۆش دەبێت و دەکەوێتە سەر زەوی و دڵی لە لێدان دەکەوێت، پزیشکەکان
لەو کاتەی هەواڵی مردنی رادەگەیەنن پیاوەکە بەئاگادێتەوە.
هیل لە دوای بەئاگاهاتنەوەی باس لە جیهانەکەی تر دەکات و وتوویەتی
"لەدوای مردن هیچ رووناکییەک بە ئاراستەی تۆ نایەت، بەڵام دەچیتە جیهانی
رۆحەکانەوە و جەستەت وردە وردە تێکدەچێت"، لە درێژەی گێڕانەوەکانی وتوویەتی
"پێویست بە ترس ناکات، تاقیکردنەوەی مردن بە تەواوی سەلامەتە".
کەیڤن کە لە شاری دێربی بەریتانیا دەژی وتوویەتی "لەو کاتەدا لە
جەستەم جیابوومەتەوە سەیری جەستەم نەکردووە، لە کاتی مردنیش هیچ رووناکییەک بەرەوە
لات نایەت، بەڵام دەچیتە جیهانی رۆحەکانەوە".
بەگوێرەی پزیشکەکان لە سەرەتادا کەیڤن تەندروستیی خراپ بووە بەڵام دوای
بەئاگاهاتنەوەی وردە وردە باشبووەتەوە کە ئەمەش توشی شۆکی کردوون بە جۆرێک ناویان
لێناوە "پیاوی موعجیزە"، کەیڤن رایگەیاندووە پزیشکەکان هەوڵی
رزگارکردنیان داوە، هەروەک وتوویەتی "زانیومە مردووم، چونکە رۆحم لە جەستەم
جیابوو بووەوە، دواتر کەوتمە خەوێکی قوڵەوە کاتێک بەئاگاهاتمەوە لە ژیاندام و
خوێنبەربوونەکەم وەستاوە".
ئ.ل