پزیشکێک لە کارێکی مرۆڤانەدا بۆ کەمکردنەوەی ترس و ئازاری منداڵە
نەخۆشەکان، بە یاریی و گۆرانییەوە دەیانباتە ژووری نەشتەرگەرییەوە.
گرتە ڤیدیۆی ئەو کارەی پزیشکەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاوبووەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە، هیشام عەبدولقادر راوێژکاریی نەشتەرگەریی
منداڵان لە کۆلێژی پزیشکی عەین شەمس لە میسر، یارمەتیی ئەو منداڵە نەخۆشانە دەدات
کە پێویستیان بە نەشتەرگەریی هەیە، بە یاریی و گۆرانییەوە بەڕێیان دەکات بۆ ژووری
نەشتەرگەریی.
ئەو پزیشکە لە کلینیکەکەی خۆی یاریی تایبەت بە منداڵانی داناوە بۆ
ئەوەی سەرنجیان رابکێشێت، لە هەمان کاتدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ترس و
ئازاری ئەو منداڵانەی سەردانی دەکەن.
ئ.ل