هەندێک لە زاناکان لە کۆتایدا دوای ٢٠٠ ساڵ لە مردنی لودویگ بیتهۆڤن مۆسیقاژەنی
بەناوبانگی ئەڵمانی لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا، لەڕێگەی پێنج تاڵە موویەوە توانیان
هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکەن.
ماڵپەڕی تەندروستی" سایەنس ئەڵێرت"، ئاشکرایکرد کە هەرچەندە ٢٠٠
ساڵ تێپەڕیوە بەسەر مردنەکەیدا، بەڵام گەڕان بەدوای هۆکاری سەرەکی مردنەکەی بە شاراوەیی
و نهێنی مابووەوە، بەڵام هەندێک لە زاناکان لەڕێگەی زنجیرەی جینۆمی ئەو مۆسیقاژەنە
لە پێنج تاڵی قژیدا بۆیان دەرکەوت، کە بیتهۆڤن بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە مردووە.
ترستان پەیج، زانای ئەنسرۆپۆلۆجیا زیندەزان لە زانکۆی کامبریج روونیکردەوە،
کە بیتهۆڤن تووشی ڤایرۆسێکی هەوکردنی جگەر"B" بووە، بە ئەگەری
زۆریشەوە بەهۆی تێکچوونی هەندێک لە بۆماوەییەوە روویداوە، بە ئاماژەدان بەوەی کە جینۆمی ئەو مۆسیقاژەنە جیهانییە
دەریخستەووە کە بۆماوەیی رێگەخۆشکەر بووە بۆ تووشبوونی بە نەخۆشی جگەر.
ر.ئ