پزیشکێک: کەمی تەواوکەرێکی خۆراکی رەنگە ببێتە هۆکاری قژهەڵوەرین

PM:09:15:24/03/2023

10028 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەک هۆشداری دەدات کە قژ لەکاتی کەمی مادە خۆراکییە گرنگەکاندا رەنگە تووشی تەنکبوونەوە ببن.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی" روسیا تودەی"، دکتۆر مانیش میتال، بەڕێوەبەری نەشتەرگەری لە کلینیکی قژی میتال لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیکسپرێس قسەی کرد سەبارەت بەوەی کە چۆن کەمی ئۆمیگا ٣ کاریگەری لەسەر قژ دەبێت.

ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣، کۆمەڵێک چەوری فرە ناتێرن کە دەتوانرێت لە زەیتی رووەکی و چەرەسات و تۆو و هەروەها خواردنە دەریاییەکان دەستبکەوێت.

دکتۆر میتال روونیکردەوە، کاتێک باس لە ئۆمیگا ٣ دەکەین، ئاماژە بە سێ جۆر ترشی چەوری دەکەین کە پێیان دەوترێت ترشی دۆکۆساهێکساینۆیک (DHA)، ترشی ئیکۆساپێنتاینۆیک (EPA) و ترشی ئەلفا-لینۆلینیک (ALA)، ئۆمیگا ٣، کە پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی و گەشەکردنی ئاسایی مرۆڤ، یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین ێگاکان ئەوەیە کە چۆن کاریگەری لەسەر قژ و پێستی سەر هەیە.

دکتۆرەکە وتیشی، یەکێک لە بەها سەرەکییەکان ئۆمێگا ٣ تایبەتمەندی دژە هەوکردنەکەیەتی، کە ڕێگری دەکات لە خورانی تاڵە قژەکان و بەم شێوەیەش ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات، ئاساییە قژ هەڵوەرێت، بەڵام کەمی هەندێک لە ماددە خۆراکیەکان ئەم پرۆسەیە خێراتر دەکەن و لەوانەیە ببێتە هۆی تەنکبوونەوەی قژ یانتەنانەت سەرڕووتانەوەش.