دوو زیندانی لە ئەمریکا توانیان بە هەڵکەندنی تونێلێکی
بچووک لە یەکێک لە دیوارەکانیدا، بە بەکارهێنانی کەرەستەی سەرەتایی وەک فڵچەی
ددان، لە زیندان هەڵبێن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی" ئەل سۆمەرییە"، ئارلی نیمۆ تەمەن 43 ساڵ و جۆن گارزا تەمەن 37
ساڵ بە مەبەستی خواردنی پانکەیک لە چێشتخانە دڵخوازەکەیان لە زیندانێکی ڤێرجینیا هەڵهاتن.
لە کاتی ژماردنی ڕۆتینی زیندانییەکاندا، بەرپرسانی زیندانەکە
بۆیان دەرکەوت ئەو دوو بەندکراوانە دیارنەماون، بۆیە دەستیان کرد بە گەڕان بۆیان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو زیندانییە خاڵێکی لاوازیان لە یەکێک
لە دیوارەکانی زیندانەکەدا دۆزیوەتەوە، بۆیە کەرەستەی وەک فڵچەی ددان و پارچە
کانزاییان بەکارهێناوە.
دوای شکاندنی دوو دیواری ناو زیندانەکە، ئەو دوو زیندانییە
سەرکەونە سەر دیواری دەرەوە و هەڵهاتن، هەروەها دوو زیندانییەکە 6.6 میلیان بەڕێکرد
تا گەیشتنە چێشتخانەکە، لەوێش داوای پانکەیکیان کرد، پێش دەستگیرکردنیان.
بەرپرسان وەڵامی پرسیارەکانیان نەدایەوە کە چۆن زیندانییەکان
توانیویانە هەڵبێن، بەو پێیەی زانیاریی پەیوەندیدارە بە لێکۆڵینەوەکانەوە.
ر.ئ