چۆن وادەکەیت پیاوێك بگەڕێتەوە بۆلات دوای جیابوونەوەی
لێت
کاتێك پەیوەندییەکی سۆزداریی کۆتایی دێت دەکرێت
یەکێکیان یان هەردووکیان هێشتا هەستیان بۆ یەکتر مابێت بەڵام نەزانن چۆن پەیوەندییەکە
چاك بکەنەوە و دەست پێبکەنەوە.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە کۆمەڵێك هەنگاو کردووە بۆ ژنان کە وادەکەن دوای جیابوونەوە بتوانن جارێکی
دیکە سەرنجی ئەو پیاوە رابکێشنەوە کە لەگەڵیدا بوون و پەیوەندییەکە چاك بکەنەوە، کە
بریتین لەمانە:
١. بێدەنگی
هەڵبژێرە و ماوەیەکی پێ بدە بەتەنها بێت و بیر بکاتەوە و هەستەکانی ئاسایی ببنەوە.
٢. شتەکانی
بۆ بگەڕێنەرەوە و هەر شتێك پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە فڕێی بدە.
٣. ئەو
هەڵەیە چاكبکە کە لە پەیوەندییەکەتاندا دروست بوو و بووە هۆی جیابوونەوەتان.
٤. ئەگەر
پێویستیی کرد داوای لێبووردن بکە.
٥. خۆت
چاك بکە و خۆت بەرەو پێشەوە ببە و گرنگی بەخۆت بدە و جەستە و شێوەی پشتگوێ مەخە.
٦. تەرکیز
بخەرە سەر پێویستییەکانی خۆت.
٧. نیشانی بدە کە تۆ بەبێ ئەو دڵخۆشیت.