دوای کۆتایهاتنی پەیوەندیی سۆزداریی پێویستە ئەو دۆخە تێپەڕێنیت،
بە جۆرێک لە ئازارەکەی ڕزگار بێت و بتوانیت دووبارە پەیوەندیی خۆشەویستییەکی سەرکەوتوو
بنیاتبنێیتەوە.
لە ماڵپەڕی ئینسایدەری ئەمریکیدا هاتووە، ڤیکتۆریا گۆڵدنبرگ
پسپۆڕی پەیوەندییەکان لە توێژینەوەیەکیدا ئاماژەی بە چوار نیشانە کردووە کە دەریدەخەن
خۆشەویستییە کۆنەکەت لەیاد کردووە و ئامادەی بۆ پەیوەندییەکی نوێ.
یەکەم: هیوا و خەونەکانت زیاتر دەبن و لە هاوڕێکانت زیاتر
نزیک دەبیتەوە.
دووەم: خۆشەویستە نوێیەکەت بەراورد بە خۆشەویستە کۆنەکەت
ناکەیت.
سێیەم: لە تواناتدایە ڕوبەڕووی هەموو ناخۆشییەکانی پەیوەندییە
کۆنەکەت ببیتەوە و ڕێگە نەدەیت کاریگەریی بۆ سەر ژیانە نوێیەکەت دروست بکات.
چوارەم: ئامانجت لە ژیاندا دیاری کراو و ڕوون دەبێت و چیتر
بیر لە ڕابردوو ناکەیتەوە و بڕوای تەواوت بەخۆت دەبێت.
ئ.ل