بەشێوەیەکی لەناکاو.. زیاتر لە ملیۆنێك ماسی لە رووبارێکدا دەمرێت

PM:11:28:18/03/2023

1832 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بووەتە مایەی ترس دەرکەوتووە کە ملیۆنان ماسی لەسەر روباری "دارلینگ باکا"ی ئوستراڵی مردوون.

ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیەوە بڵاوکراوەتەوە، وتوویانە کە زۆرینەی ماسییەکان لە جۆری "ئەبرامیس"ن لەگەڵ مۆرای و چەند جۆرێکی ترن.

لەو بارەیەشەوە کاربەدەستانی ئەو ناوچەیە وتوویانە، کە هۆکارەکەی دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە ئاوەکەدا.

ئەو گۆڕانانەش کە لە رووبارەکەدا روویانداوە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ماسیی لەو ناوچەیەدا، چونکە کاتێك ئاو گەرم دەبێت ئاستی ئۆکسجین لەناویدا کەمدەکاتەوە، ماسییەکانیش پێویستییان بە ئاستێکی زیاتری ئۆکسجین هەیە تا لە ژیاندا بمێننەوە کاتێك ئاوەکان گەرم دەبن.

No photo description available.

May be an image of body of water and nature