مۆز یەکێک لەو میوانەی
چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەک ڤیتامین ئەی و سی و ئی، دژە ئۆکسانە و
پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە، هەر بۆیە رۆژانە خواردنی مۆزێک کۆمەڵێک سوودی گرنگ
بە جەستە دەبەخشێت.
ماڵپەڕی جەزیرە لەبابەتێکی
تەندروستیدا نوسیوویەتی، رۆژانە خواردنی مۆزێک ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستە
دەهێنێت، ئەوانیش:
یەکەم: وزەی زیاتر بە
جەستە دەبەخشێت.
دووەم: یارمەتی باشبوونی
کرداری هەرس دەدات.
سێیەم: یارمەتیدەرە لە
دابەزینی کێشی جەستە.
چوارەم: پاڵپشتی
بەهێزبوونی بەرگریی جەستە دەدات.
پێنجەم: یارمەتیدەرە لە
باشبوونی جۆرییەتی خەو.
ئ.ل