کەشناسی: بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت

PM:12:56:18/03/2023

7252 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەینێش لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، رۆژانی نەورۆز باران دەبارێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێمدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە ٢ بۆ ٤ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

لەبارەی سبەینێ یەکشەممەشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەرۆ و لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما بە ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و هەندێک کات خێرایی با لەکاتی بارانباریندا چالاک دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق باسی لەوەکردووە، لە رێکەوتی ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.

هاوکات، لە رۆژی ٢١ی ٣ سێشەممە، لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20

سلێمانی : 19

دهۆک : 19

کەرکوک : 23

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 19

سۆران : 18

گەرمیان : 25