خانمە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ پرژە سەعید نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی "ئەگەر
رۆژێک"ی لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە.
"ئەگەر
رۆژێک" نوێترین کاری هونەریی پرژە سەعیدە و بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ
بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی خۆیەتی و ئاوازەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ شاڵاو رەزا
داناوە، میکس و ماستەرینگ و ئەرەنجمێنتی لەلایەن شاڵاو رەزا و دانیار محەمەدەوە بۆ
کراوە، دەرهێنانی ئارژان وەحیدە.
پرژە سەعید غەریب یەکیێکە
لە خانمە گۆرانیبێژە نوێیەکان، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری گۆرانیوتن کردووە و بەرهەمی
دوێت و تەنهای هەیە و هەواداری تایبەت بە دەنگی خۆی هەیە.
ئ.ل