توێژینەوەیەک: ئەم خواردنانە ئاستی زیرەکی منداڵەکەت بەرزدەکەنەوە

PM:09:11:11/03/2023

11656 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کۆمەڵێک پێکهاتەی خۆراکی هەیە کە یارمەتی باشترکردنی کارکردنی مێشک دەدەن لە منداڵدا و پێویستن پێش گەیشتن بە تەمەنی پێنج ساڵی، ئەو کاتەی گەشەی مێشک لە لوتکەدایە.

بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی "مێدیک فۆڕم" بڵاویکردۆتەو، تیمێکی توێژەران پشتڕاستیان کردەوە کە ئەم ماددە خۆراکیانە بەشدارن لە بەرزبوونەوەی ئاستی زیرەکی لە منداڵان و گەورەکانیشدا، کە ئەمانەن:

١. دانەوێڵەی تەواو:

شۆفان سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی B, ئەم ماددانە بە هێواشی هەرس دەکرێن، ئەمەش دڵنیای دەدات کە منداڵەکە سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزەی هەیە.

٢. هێلکە:

هێلکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پڕۆتین، جگە لەوەی ڤیتامینەکانی A و D و B12 و E لەخۆدەگرێت و زەردێنەی هێلکە تێکەڵەیەکی چڕکراوی کۆلینە کە پێویستە بۆ گەشەکردنی مێشک.

٣. چەرەسات:

گوێز و بادەم و فستق دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E دژە ئۆکسان، چەرەسات گرنگە بۆ تەندروستی مێشک چونکە زۆرترین ڕێژەی ترشە ئەمینییە جیاوازەکانی تێدایە.

٤. سەوزەوات بە هەموو جۆرەکانیەوە:

سەوزە سەرچاوەی دژە ئۆکسانە کە پێویستە بۆ پاراستنی تەندروست خانەکانی مێشک. سەرچاوەیەکی نایابی ترشی فۆلیک و ڤیتامین و کانزاکانی ترن.

٥. ماسی چەور:

رێژەیەکی بەرزی ترشی ئەمینی ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرێت، کە پێویستە بۆ گەشەکردنی مێشک و کارکردنی دڵ و خوێنبەرەکان، سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین D یە کە پێویستە بۆ ئێسک و کۆئەندامی دەمار.

٦. ماست:

بەرهەمە شیرەمەنیەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D کە پێویستە بۆ گەشەکردنی شانەکانی مێشک و دەمارەکان و بەرهەمهێنانی ئەنزیمەکان. هەروەها سەرچاوەی پرۆتین و کاربۆهیدراتە.

ر.ئ