نیشانەكانی دووگیانی چین؟

PM:08:21:09/03/2023

3544 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی دووگیانبووندا و لە سەرەتاکانییدا کۆمەڵێك نیشانە دەردەکەون کە ئاماژەن بۆ ئەو حاڵەتە و خانمان دەبێت بیناسنەوە.

لە لاپەڕەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بە نیشانەکانیی دووگیانیی کراوە کە بریتین لەمانە:

- لەپێش هەموو شتێك ژن ئەو كاتە دەزانێت دووگیانە كەسوڕی مانگانەی دوادەكەوێت و پاشان لەڕێگەی پشكنینی خوێن یان سۆنەر دەردەكەوێت كە دووگیانە.

-نیشانەكانی دووگیانی سێ مانگی یەكەم بریتیە لەوەی دایكەكە ئارەزوی خواردنی نامێنێت و بێتاقەت دەبێت و تووشی سەرگێژی و هەناسە توندی و بێهێزی و كەم خەوی دەبێت و میزكردنی زۆردەبێت و تووشی قەبزی دەبێت.

-ئەگەر دایكەكە كەم خوێن بێت نیشانەكانی زیاتر دەبێت لە بێهێزی و ناتوانێت هەموو شتێك بخوات.

-نیشانەكانی دوو گیانی سێ مانگی دووەم ئەوەیە جووڵەی مناڵەكە دەست پێدەكات و دایكەكە ووردە ووردە خواردنی بۆ دەخورێت و دەگەشێتەوە و گێژبوون و هەناسە توندی نامێنێت و ئەگەر دایكەكە نیشانەكانی كەم خوێنی هەبێت ئەوا هەست بە بێهێزی و بەرچاوڕەش بوون و بێتاقەتی و هەناسە توندی دەكات.

- نیشانەكانی سێ مانگی كۆتایی دووگیانی بریتیە لەوەی ئافرەتەكە هەست بەقورسایی دەكات و جووڵەی مناڵەكە زۆر دەبێت و قاچەكانی دەئاوسێت و میزكردنی زۆر دەبێت و تووشی قەبزی و هەناسە توندی دەبێت.